تبلیغات
سرزمین آفتاب - قاله‌مه‌ڕه‌ خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ساڵ وه‌رده‌گرێت
سرزمین آفتاب

لینکدونی

آرشیو موضوعی

آرشیو

لینکستان

← آمار وبلاگ

  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :

قاله‌مه‌ڕه‌ خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ساڵ وه‌رده‌گرێت


رۆژی 4/10/1388 له‌شاری بوکان له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییدا، رێوڕه‌سمێك بۆ پێشكه‌شكردنی (خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌ هونه‌رمه‌ندی ساڵ) كه‌ له‌لایه‌ن (مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ) ته‌رخانكرابوو به‌ڕێوه‌چوو، نۆبه‌ره‌ی به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندی شمشاڵژه‌نی ده‌ستوپه‌نجه‌ زێڕین قادر عه‌بدوڵڵا زاده‌، ناسراو به‌ (قاله‌ مه‌ڕه‌) كرا. 
له‌م بۆنه‌یه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تیه‌ رۆشنبیری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ئه‌ندامانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و قاله‌ مه‌ڕه‌و نوێنه‌رانی ناوه‌ندو كۆڕو كۆمه‌ڵه‌كان ئاماده‌بوون، سه‌ره‌تا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌شكران له‌وانه‌ش ژه‌نینی چه‌ند پارچه‌ ئاوازێك به‌شمشاڵ، دواتر به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند په‌خشان و هۆنراوه‌یه‌ك درێژه‌ به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ درا، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند كاك جه‌عفه‌ری ماملێ به‌گۆرانیه‌ك به‌شداری كردو دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ له‌چه‌ند په‌یڤ و وته‌یه‌كدا باس له‌لایه‌نی هونه‌ری و هه‌وڵو ماندووبونی هونه‌رمه‌ند قاله‌ مه‌ڕه‌كرا سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی میلۆدی و ئاوازه‌ ره‌سه‌نه‌كانی كوردی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و گه‌نجینه‌ هونه‌رییه‌، كه‌ خودی هونه‌رمه‌ند به‌پشت به‌ستن به‌خۆی و گه‌له‌كه‌ی و به‌هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونخونی زۆری، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی توانی بره‌وی به‌هونه‌ره‌كه‌ی داو سه‌ره‌نجام ئه‌و پێگه‌ هونه‌ری و كه‌سایه‌تییه‌ به‌رزه‌ی لێ هه‌ڵكه‌وت،
 كه‌جێی شانازی هه‌موو لایه ک بی ت .
له‌به‌شێكی تری ئه‌و مه‌راسیمه‌دا، له‌لایه‌ن مامۆستا فه‌تاح ئه‌میری و جه‌عفه‌ری ماملێ-وه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنانی (ماملێ) بۆ هونه‌رمه‌ندی ساڵ پێشكه‌شی به‌ماڵباتی هونه‌رمه‌ند (قاله‌مه‌ڕه‌) كرا، جێی باسه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (په‌یكه‌رێكی هونه‌ری دروستكراو له‌ كریستاڵ و زێڕ) له‌گه‌ڵ بڕێك پاره‌ی ته‌رخانكراو.
دوابه‌دوای ئه‌م بڕگه‌یه‌ش ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ وه‌ك یاده‌وه‌ری سه‌ردانی ناڵه‌شكێنه‌ی بۆكانیان كرد، كه‌ ئارامگاو گڵكۆی هونه‌رمه‌ند قاله‌مه‌ڕه‌ی له‌ئامێز گرتووه‌ له‌پاڵ ئارامگای هونه‌رمه‌ندی نه‌مر (حه‌سه‌ن زیره‌ك)، دوابه‌دوای گه‌یشتنیان و خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌ تاجه‌ گوڵی وه‌فاو خۆشه‌ویستی و رێزلێنانیان له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌ریه‌ك له‌ (زیره‌ك و قاله‌ مه‌ڕه‌) داناو كۆتایی به‌و مه‌راسیمه‌ هونه‌رییه‌ هات .
پارساڵ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی (مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ) راگه‌یه‌ندرا كه‌هه‌موو ساڵێك به‌گوێره‌ی توانا، خه‌ڵاتێكی رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ندێكی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت، وائه‌مجاره‌ش یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ی خه‌ڵاتی ماملێ له‌ساڵی 2009پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو و هه‌ڵكه‌وتووی وه‌ك مامۆستا (قاله‌مه‌ڕه‌) كرا، جێی بیرهێنانه‌وه‌شه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ له‌ته‌رخانكردنی ئه‌م خه‌ڵاته‌دا، كار له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌: كه‌سایه‌تی و هه‌ڵكه‌وتویی و داهێنانی هونه‌ری و و ئه‌زموون و تواناو به‌ هره مه ندی .
 

درباره وبلاگ

در وبلاگ سرزمین آفتاب دنیایی متفاوت از اطلاعات -گزارشات وخبرها را مشاهده فرمایید
(کمال احمدی ساکن شهر بوکان در جنوب آذربایجان غربی -دانش آموخته رشته های حسابداری و زبان فرانسه می باشم)
مدیر وبلاگ : کمال احمدی

آخرین پست ها

جستجو

نویسندگان